کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە
Appearance
کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە | من بازم و شکاری وەتەن بێ ڕیا ئەکەم |
پارێز ئەکەم بە هیممەتی حەیدەر حقووقی کورد | یا ڕۆحی خۆم و ئالی پەیەمبەر فیدا ئەکەم |
گەر مانعی حەقی میللەتی کورد ببن عەرەب | بێ شک نوێژەکانم بە کوردی قەزا ئەکەم |
حاجی تەواف ئەکەم گەر تالعیش مەدەد بدا | ئەم قەلبی قەڵبمە بە سەفا و مەروە ساف ئەکەم |
نەقشی و سوورەوەردی و چەشتی و قادری | ئەمریان بە فەرزی عەین ئەزانم وەک یەک ئەدا ئەکەم |
مەلا عەزیزی موفتی و بابا عەلی بم لە وەرعدا | بۆ ئەو غەزالە دڵفڕێنە لەسەر سەر هەرا ئەکەم |
فەرقی بەینی قادری و نەقشی هێندەیە | سۆفی لە ورگی ئەدا منیش زەرگی پیا ئەکەم |
1919
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|