Jump to content

ژینی خۆشەویست ڕۆحی کوردستان

From Wikisource
ژینی خۆشەویست ڕۆحی کوردستان (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308485ژینی خۆشەویست ڕۆحی کوردستان1941موفتی پێنجوێنی
ژینی خۆشەویست ڕۆحی کوردستان چرای تاریکی شەوی نیشتمان
ئەم نامەیەی من ئامان سەد ئامان نەشری کە بەڵکوو بگاتە هەموان
***
گەلێ کەس لە من خەبەردار نییە ئەڵێن هۆنراوەت بۆ دیار نییە
ئەڕوانینە ژین کوا هاوار نییە شیعر و نووسینت کۆڵ و بار نییە
***
هەموو پێنج شەموان ئەڕوانینە ژین بۆ ئەو شیعرانەی کە دێن لە پێنجوین
کەچی کەم و زۆر هیچی نابینین بۆ هیچ نانێری لە خۆت ئەپرسین
وەڵام:
با پێتان بڵێم گەورەکانی من ئەپرسن لە ژین بەرگ و نانی من
شەویشم ڕۆژە لەبەر ئیش کردن ئاواتە خوازم دایم بە مردن
***
شەش کچ و دوو کوڕ خۆم و دایکی گشت پیرەژنێ کوێر یازدە کەسی خشت
تەنیا هەر خۆمم بێ پەنا و بێ پشت خەتای خۆیشم بوو خۆم ڕەنگەکەم ڕشت
***
بیست و دوو ساڵ بووم چووم ژنم هاورد بێ پارە و بێ پووڵ بەبێ بەراورد
هەر لە پڕێکا هەروا دەستوبرد کاتێکم زانی هەشتم درووست کرد
***
خۆم ڕاگرتایە هەتا چل ساڵی لە ژینی دنیا چاک ئەبووم حاڵی
ئێستا کە پیر بووم لەبەر بەتاڵی گیرفان و مێشکم هەردووکی خاڵی
***
گەر وەختی گەنجی هوشیار ئەبووم لەگەڵ زانایان دۆست و یار ئەبووم
خەریکی ڕەنج و ئیش و کار ئەبووم بۆ ئێستا تووشی سەد ئازار ئەبووم
***
منیش وەک خەڵکی خۆ هەر بەشەر بووم لەبەر بێ عیلمی وا بێ خەبەر بووم
دوچاری ڕێگەی سەد دەردی سەر بووم لەم خاک و ئاوە هەر دەربەدەر بووم
***
ئیتر بە هیوام گلەیی نەکەن ژینم وەهایە ئەگەر تێ ئەگەن
نە سنعەتکاری نە عیلم و نە فەن نە موڵک و نە حاڵ نە هێزی بەدەن
***
ناشزانم ماستاو دروست کەم بۆ کەس جوانی کەم پۆتین بە فڵچە و بە دەس
چاوەڕوانی دەس کەسیف و تەرەس حوڕ و سەربەستم ئەژیم بە هەوەس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).