ڕەوتێکی جوان
Appearance
لە ژێر زەردەی خۆرەتاوا، | بە ناو چیمەنی گوێ ئاوا، |
چەن بە ئاهەنگ، چەن سیحراوی | ئەگەڕێ قاز، یان مراوی! |
یا کەو لەسەر بەفری نزار | بۆ لووتکەی هەزار بە هەزار، |
چەن ئێسکسووک چەن گورج و گۆڵ | ئەکشێ: پشت لە تۆی تەختی دۆڵ! |
یا کەروێشکی تێر و قەڵەو | لەبەر تریفەی مانگەشەو |
چەن جوان ئەڕوا بە قونەقون | سرک و گورج و سپی و خرپن! |
یا پۆڕ لە گوێڕێگای دەشتا | لەگەڵ سایەقەی پاش وەشتا |
چەن ورد و جوان، بە لەنجە و لار | ئەشێلێ سەوزە گیای بەهار! |
یا کۆتری حەوشی مزگەوت | چەن خنجیلانەی لێ دێ ڕەوت! |
ئەوەندە جوان، لەوە جوانتر | لە شنەی بای شەو ڕەوانتر |
لە لەرەی پرشنگ، ئاوازە | لە خوڕەی ئاو، شیعری تازە |
بە ئاهەنگتر، بە خورۆشتر | بە گوێچکەی دڵ دەنگی خۆشتر |
پێی ناز ئەنێ بەسەر ئەرزا | جوانێ لە بەژنێکی بەرزا! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|