ڕەنجی بێ بەر
Appearance
زانیاریی ئاشکار و چشتی پەنهانی خودا | کەی دەبێ میوەی ڕەزی کوردانی بێ کەس دەس بدا |
کەس نییە غەمخواری دەردی بێ لە دەردی بێ دەوا | ناژنەوێ دەنگی کەسێ سەد جا بکا بانگو سەدا |
زوو نەجاتیدە بەحەقی قودرەتت خاوەن کەرەم | سەربەخۆ بێ کوردی میدیایی لە هاتف بێ نیدا |
ئەم گەلە باوەڕکەرە گشتی لە بۆ بوون و یەکیت | بۆ بڵندیی دین ئەکەن ماڵ و کەس و گیانیان فیدا |
زانەری ئەمڕۆ لە هەموو میللەتێ دیندار ترن | ڕاستە باوەڕیان بەتۆ، گشتیان ئەکەن ئەمرت ئەدا |
زۆر ئەترسم پێک نەیێ ئەم ئارەزووەم زوو بەزوو | ڕەنج بێ بەر بمرم و گیانم لەلاشەم بێ جودا |
ئەی ئەسیریی پیری کوردی وەعز و ئیرشادت بکە | پێ نەزانێ میللەتت، ئاگای هەیە هەڵبەت خوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|