ڕەحمەت لە ڕۆحی شاهانی ئێران
Appearance
ڕەحمەت لە ڕۆحی شاهانی ئێران | کە دەستورێکیان هێنایە جیهان |
قەت ناوەجاخیان نەخستە سەر کار | پایەیان نەدا بە پیاوی بێعار |
کوڕیان دائەنا لەناو مەجلیسا | تێر گوێی ڕائەگرت ئینجا هەڵئەسا |
ئەو تەربیەیەی لەوێ وەریەگرت | مامۆستای مەکتەب ڕێی پێ نەدەبرد |
خوێنی ئەسالەت بەهرەی ئینسانە | ڕەسەن شەرەفی جنسی حەیوانە |
ئەمە بووەتە تەجروبەی دەوران | زۆر جار نەتیجەی هاتۆتە مەیدان |
کەچی کەوتووینە دەورێکی واوە | هەرچی پارەی بوو ئەڵێن تەواوە |
بەڵێ ئەبینی ئێستە کە پارە | زۆرتری لە لای پیاوی بێعارە |
بەڵام فایدەی چی؟ کەڵکی کەس ناگرێ | بە مێردی تازەی ژنی ئەبڕێ |
ئەوی بە نەسەب فەجری ڕوناک بێ | ئەبێ بە حەسەب کردەوەی چاک بێ |
بە ئێستریان گوت: باوکی تۆ کێیە؟ | وتی: ڕەسەنی دایکمم پێیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1015
1950/06/15
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|