ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ ئەی ڕۆحی شیرینم
Appearance
ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ ئەی ڕۆحی شیرینم | دوا گیانمە فەرموو قەدمێ بێنە سەرینم |
دەستێ بخە سەر جەرگ و دڵی زام و برینم | بەو دەستە بلوورینەوە کۆتا کە گرینم |
بەو ڕوومەتی دەرکەوتنی تۆ جەژنەمە قوربان | ئەو ڕۆژە کە لێم غائیبی غەم بۆتە قەرینم |
ئەم ڕۆژە لە چاوم ون ئەبی زەرد و زەعیفم | هەرچەندە نزیکم ئەکەوی سوور و سەمینم |
جانا سەبەبی دووری و شیرینیی تۆیە | فەرهاد سیفەت و کۆهکەن و ئەلبیسە شینم |
بنواڕیە ئاوێنە لە ئازارم ئەزانی | تەدبیری دڵی ڕێش و لە سەد جێوە برینم |
سابیر کە گوڵی ڕوومەتی تۆی دی قەسەمی خوارد | فاریغ لە گوڵ و گوڵشەنی فیردەوسی بەرینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|