ڕێی دڵ و زوبان هێجگار گۆڕاوە
Appearance
ڕێی دڵ و زوبان هێجگار گۆڕاوە | ئاشنایەتییان لەلا نەماوە |
ئەویان بوو بە قیر ئەوی تر وەک سیر | خزمایەتییان نایەتەوە بیر |
دڵ عەهد و وەفای لەلا نەماوە | زوبان بۆ درۆ تەڕ و پاراوە |
ئەمە سیاسەت وای بەسەر هێنان | دیانەتیان ناشت لە «گردی سەیوان» |
ئەگینە شەرتێ ئایین ئەیەوێ | دڵ و زوبانمان بە جووت یەک کەوێ |
هەرچی زوبانی ئەیڵێ بە دڵ بێ | نەک لەلای خودا و بەندە خەجڵ بێ |
موسوڵمان لەگەڵ یەک هام حاڵ ئەبوو | یەکێکیان بە سەر «دە»دا زاڵ ئەبوو |
ئێستا کە لەگەڵ یەک درۆ ئەکەن | حەوتیان بۆ جووێک سەر فرۆ ئەکەن |
ئەم تەجروبەیە هی هەزار ساڵە | نەسرەت بە دینە، نەوەک بە ماڵە |
سیاسەت بازی لە ئێمە نایە | سەدهەزار چاڵی نەدیدەی تیایە |
دینی ئیسلام بوو ئێمەی لە سەر بووین | بەوە نائیلی فەتح و زەفەر بووین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 968
1949/06/09
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|