ڕۆڵە هەر کارێ ئەکەی هۆشت نەبێ بێ بەش ئەبی
Appearance
ڕۆڵە هەر کارێ ئەکەی هۆشت نەبێ بێ بەش ئەبی | عیلم و عەقڵت گەر نەبێ وەک سەرسەری سەرکەش ئەبی |
هەم لەبەر چاوی ئەم و ئەودا بەجارێ ڕەش ئەبی | هاودەمی زانا بە ئەمجا وەک سنەوبەر کەش ئەبی |
*** | |
بێ مەحەک هەرکەس ئەبینی ڕازی دڵتی لا مەکە | بۆ قسەی پووچ و درۆ هەرگیز لەگەڵ کەس ڕا مەکە |
تا نەکەی تۆ تەجرەبەی خەڵکی بە کەس بڕوا مەکە | عومری شیرینت بەبێ نەفع و سەمەر بەربا مەکە |
*** | |
غەیری عیلم و پارە فریای دەردی تۆ قەت ناکەوێ | شێت و وەحشی دەرئەچی ئەم دوو شتە گەر ناتەوێ |
مەردە هەرکەس وا لە فکری هەر دوو دائیم ناخەوێ | خاوەنی سەروەت لەژێر باری گرانا ناتەوێ |
*** | |
قیمەت و بێ قیمەتی سنفی بەشەر هەر پارەیە | شێر بە گوێ بگرێ کەسێ نەیبێ ئەڵێن بێکارەیە |
قارەمان و فەیلەسووفی بێ فلس ئاوارەیە | هەر فەقیر و بێنەوا و دیل و کز و بێچارەیە |
*** | |
پارە لێفەی عەیب و عار و ئالەتی سڕپۆشییە | پارە ئەسبابی سروور و زینەت و دڵخۆشییە |
پارە دەرمانی نەخۆشی و عاجزی و بێهۆشییە | هەرکەسێ پارەی نەبێ ئیشی نەتیجەی بۆشییە |
*** | |
با بزانی کێیە ئەشراف و نەجیب و خانەدان | دەوڵەمەندی پارەدار و خاوەنی لیرە و قڕان |
ئەمڕۆ تەکلیفی ڕەوایە لای وەزیر و میر و خان | با نەزانن هیچ بڵێن و دانیشن هەر بێ زمان |
*** | |
با بە کورتی پێت بڵێم قایم ئەکا ئیمان و دین | هەروەکوو لوقمان ئەکا دەرمانی سەد زام و برین |
لائەدا جەردە و دز و وەحشی لە ڕێگەی دەسبڕین | گەر حەجیشی کرد ئەبێتە معتمد للمسلمین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|