ڕۆڵە مەنۆشە جامی مەی
Appearance
پێت دەڵێم ڕۆڵە مەنۆشە جامی مەی | بەو مەیە هێزی لەشت بەرباد ئەکەی |
سست ئەبێ، هەرچەن ڕەگ و ڕیشەت هەیە | دەرد ئەچێنی، خۆت لە دەست و پێ ئەخەی |
مەی خۆرێ تووشی وەرەم بێ، دوو لەسەد | نابێ ڕزگاری ئەلەو دەردە زلەی |
بێتو گەر مەیخۆر نەبێ خاوەن وەرەم | نامرێ ئەو دەردەدارە سەد دووەی |
گوفتی دوکتۆری، بەڵێنی ئەوروپا | وایە گەر باوەڕ بەدکتۆریان ئەکەی |
ناوی نەخۆشگەی سەناتریۆم ئەبەن | یاخوا بەو جێگەیە ڕێگا نەبەی |
مەستی ڕۆژ و شەو، ژنی ئەڵمانیا | شێت بووە شەست کەس لە منداڵ و نەوەی |
پەک خەری عەقڵە، کوشندەی دەوڵەتە | هیچ نییە ئەو شادییە و، کەیف و شنەی |
ئامریکایی خرستیانن هەموو | تەرکیان کرد تێگەیین چۆنە لەکەی |
ئەمڕۆ ئەوروپایی وا کۆمەڵ ئەکەن | بۆ ئەوەی ڕزگار بکەن گەلیان لە مەی |
سێنزە عەسر و نیوە دینت مەنعی کرد | تۆ خەریکی تازە فێربوونی ئەمەی |
ڕەهبەری کوردە ئەسیری وا دەڵێ | خوڵقی چاکەت بێ، بەهیوای خۆت ئەگەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|