Jump to content

ڕۆڵە من مردم لەژێر باری گرانی زوڵمەوە

From Wikisource
ڕۆڵە من مردم لەژێر باری گرانی زوڵمەوە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308416ڕۆڵە من مردم لەژێر باری گرانی زوڵمەوە1941موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵە من مردم لەژێر باری گرانی زوڵمەوە ئێستە موشتاقی تەنافێکم کە بێتە ملمەوە
ئاگری قەهر و زەلالەت چۆتە جەرگ و دڵمەوە بێ کفن داخڵ بە خاکم کەن بە خۆم و جلمەوە
***
پێت بڵێم ئەم دەردە چی بوو ئێستە سوار شانم بووە تۆ کە گەنجی لابە ئەم فیکر و خەیاڵات و خووە
دوور ئەوەستام من لە مەکتەب تازە وەختم دەرچووە سێبەری مەکتەب نەبێ غەربی بە چی سەرکەوتووە
***
من لە ترسی کاربەدەستی چەوت ئەلەرزم بێ درۆ هیچ خەتاباریش نەبم ئاخر بەقەت یەک دەنکەجۆ
نەجمەکەیشی دەرکەوێ ئینجا ئەکەومە ڕۆڵەڕۆ جەهل و بێ عیلمی وەهای هێنا بەسەر ئەژدادی تۆ
***
جا کە وا بوو دەردی تۆ دەرمانی مابێ مەکتەبە بۆ ژیانت سنعەتی شیرین و چاکت مەتڵەبە
خوێندنی عیلم و فنوونت شەرتی دین و مەزهەبە هەروەکوو وەحشی لە کێو و دەشت و سەحرادا مەبە
***
ڕۆڵە من ئەمرم لە دەستت دەرئەچم تۆ بی و خوا جەهلە بۆ عالەم هەموو دەرد و بەڵایەک خەڵق ئەکا
ئەم قسانەی پێت ئەڵێم بیرت نەچێ بۆ مابەقا عیلمە سەد زنجیر و پێوەندیش لە پێدا لائەبا
***
تۆ ئەگەر دنیات نەوێ هەڵچی لە تەکیە و خانەقا زەحمەت و تەحسیلی ناوێ پرچ و پەلکەی بێ بەها
ڕیش بە مانگێ دێتە دەست و سەهلە تەزبیح و عەبا قەت نەناڵێنی لەژێر باری گرانی بێوەفا
***
نان و بەرگی نێری و ژینی شەریف گەر ناتەوێ چش لە منداڵیش لە سەرما یا لە برسانا خەوێ
نانی دەروێشی هەتا ماوی پەکت بۆی ناکەوێ حیز و سالم ڕۆح لەبەر هەرگیز لەبەرتا ناڕەوێ
***
یا هەتا ماوی لەژێر دار و شەقی بێگانە بی یا وەکوو ئەو میللەتەی ئەترافی شاری بانە بی
یا لە هەق لادە بەشت پرچ و دەق و دێوانە بی بۆ چی تووشی زەحمەت و ڕەفتاری ڕێی مەردانە بی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).