Jump to content

ڕۆڵە دەستم دامەنی تۆ عیلم و عیرفانت ببێ

From Wikisource
ڕۆڵە دەستم دامەنی تۆ عیلم و عیرفانت ببێ (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308700ڕۆڵە دەستم دامەنی تۆ عیلم و عیرفانت ببێ1941موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵە دەستم دامەنی تۆ عیلم و عیرفانت ببێ هەر لە هەوڵا بی کە موڵک و سەروەت و نانت ببێ
با بە سەربەستی-- چاوت لە دەستی کەس نەبێ غیرەتی مەردانە و شێرانی مەیدانت ببێ
نان و بەرگی کەسب و کاری خۆت نەبێ تالب نەبی گەر بە هیوا بی بناغەی دین و ئیمانت ببێ
ڕیش و بەرماڵ و عەبا نابێ بە مایەی ئاخرەت گەر موسوڵمانی ئەبێ تۆ ڕەحم و ویژدانت ببێ
تێکەڵی ئینسانی وەحشی ئیشی سەرگەردانییە وەک ئەرەستۆ پەیڕەوی ئەخلاقی لوقمانت ببێ
تاوەکوو ماوی لە داخی قەومی بێ عیلم و نەزان ڕۆژ و شەو دڵ پڕ لە ناڵە و شین و گریانت ببێ
نابینی قەت حاڵی هاوسێماڵەکەت بەم جۆرە بێ هەر هەناسەی دووکەڵین و جەرگی بریانت ببێ
تۆ حەکیمی حاڵی خۆت و ماڵ و منداڵت مەبە بۆ فەقیری خاکەکەیشت داو و دەرمانت ببێ
تۆ ئەگەر بەرزیش ببی هەروەک ڕەزاشای پەهلەوی بیر و هۆشی پاشەڕۆژ و ترسی یەزدانت ببێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).