Jump to content

ڕۆڵەم وەرە گوێ بگرە قسەم چەندە حەزینە

From Wikisource
ڕۆڵەم وەرە گوێ بگرە قسەم چەندە حەزینە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308656ڕۆڵەم وەرە گوێ بگرە قسەم چەندە حەزینە1941موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵەم وەرە گوێ بگرە قسەم چەندە حەزینە سەیری دڵی بێچارە کە هەر کاری گرینە
بۆ تۆیە لە فکری شەرەف و ڕێگەیی ژینە بابێ کە لە شەرعایە لقی مەزهەب و دینە
واعیز لەسەر ئەم فکرە لە من دایمە بەقینە
گوێ مەگرە لە واعیز نییەتی عیلمی ژیانت هەوڵێ بدە بۆ سنعەت و بۆ ڕێگەیی نانت
سازش کە لەگەڵ ڕۆژ و لەگەڵ چەرخی زەمانت مەردانە بژی چش لە دەس و زەحمەتی شانت
بێ فلسی و بێ نانییە هەر مردن و شینە
ڕەنجێ بدە تا گەنجی لەبۆ حاڵەتی پیری نانت کە ببێ حوڕ بی لە ژوور خان و ئەمیری
گەر پرسی لە من بۆ چی وەها زار و زویری نایزانی چ دەردێکە کوڕم دەردی فەقیری
بێ سەیری دەروونم کە هەموو زام و برینە
وەختی قووەتم سەرسەریی و جاهل و بێکار سووڕامەوە وەک وەحشیی و دێوانەیی ناودار
نەمزانی بەرەنگارم ئەبێ ئاخری ئازار ئەمڕۆکە لە خەو دوورم و هوشیار و خەبەردار
ڕیشم سپی و لاشەکەشم تازە بێ تینە
تێفکرە لە دنیا پڕی ئاشووب و بەڵایە پاک هەوڵ و تەقەللایەتی هەر قەومێ لەلایە
بەعزێ بە هەوای میللیی و بەعزێ بە غەزایە بۆ گرتنی خاکی ئەم و ئەو بەزم و هەرایە
ئەم جەنگە لەسەر تۆیە لەبۆ خاک و زەمینە
دواکەوتە و ژێرکەوتە بەبێ سنعەت و حیکمەت کەوتوونەتە ژێر باری کەشاکەش بە مەشەققەت
تاپۆیە لە سەریانە بەشی گرتن و زیللەت بیناسە چ قەومێکە یەخەی گرتووە وەحشەت
قەومێکە خەواڵوو سەری هەر چەسپی سەرینە
موفتی لە عیراقا کە وەها ناوی بڵاوە بێ سەروەت و بێ موڵکە نە نانێکە نە ئاوە
بێغایەپەرستی لە غەما پشتی شکاوە ناوبانگی لە پێنجوێن و هەتا بەسرە و فاوە
مەمنوونی گەلاوێژە کەمەربەستەیی ژینە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).