Jump to content

ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە

From Wikisource
ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە (1969)
by سابیری
306615ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە1969سابیری
ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە عوشرەتی سیمورغ و بازە شینی زاغ و سەرگەڕە
لەو مەقامە جۆششی گریان و زاریی عاشقە بێ ڕەواجە ئاگری نەمروود و ئاوی باسەڕە
من کە تینووی دولبەرم ئاوی حەیاتم بۆ چییە دڵ زەعیفم کەی عیلاجم قەند و بادامی تەڕە؟
ئەووەلەن تەشخیسی دەرد و بەعد تەرکیبی دەوا وەرنە کەی ڕاحەی قەوی دەبڕێتەوە پشتی هەڕە!
سەبب و ئەسباب و عەلاماتی نەخۆشی تێبگەی شەربەتی تۆ تیغی بوڕڕان و مەرەز ترپی تەڕە
ئەی مودەڕڕیس تۆ لە دەرسی عەشق تەحسیلێ بکە تابەکەی زيد علىٰ سطح عەلی حەرفی جەڕە
موعجیزاتی موڕسەلین و مەوعیزەی ئەعلامی دین زکرییان زاکیر دەگێڕێ وەک تەشیلە و فڕفڕە
یەعنی ئاگاداری دونیا و نەفس و شەیتان بن هەموو خەسمی باباتانە ئەم دوونە ئیمارە و بەدفەڕە
ئەو کەسە ئەحواڵی عاشق تێدەگا شەو بێ خەوە لێوی ویشک و ڕەنگی زەرد و دائیمەن چاوی تەڕە
حاشالله قەند و گوڵ ئەمر و بدا تەسکینی دڵ چونکی شەوتامە دڵم موشتاقی عەنابی تەڕە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).