ڕۆژێ بۆ سەیران بە کەیف و سروور
Appearance
ڕۆژێ بۆ سەیران بە کەیف و سروور | چوومە لای قەڵای سروچک مەشهوور |
وەقتێ ئەبینم قەڵای بێشومار | گشت خراپ بووە لە سەرتابەخوار |
تەواو ڕووخاوە دیوان و سەرا | شەقی بردووە وەک تاقی کیسرا |
پرسیم ئەی قەڵا کۆنی وێرانە | کێ تۆی کرد بینا لە ڕووی زەمانە |
*** | |
کام حاکم نەخشەی تۆی داڕشتووە | چ پاڵەوانێ تۆی وا کردووە |
وتی: لە عەسری قەدیمی زەمان | «سەلیم شا» بووە، فارسی زمان |
منی بینا کرد بۆ ژیانی خۆی | سەنگەر بووم بۆ خۆی، ڕووناک بۆ ئاسۆی |
خۆی حوکمی ئەکرد بێباک لە دونیا | بەیداخی حۆری لە بۆ هەڵکرا |
گەلێک زۆردار بوو، ساحێب پەهڵەوان | سیلاحی جەنگی شمشێر و قەڵخان |
*** | |
ڕۆژێ «سەلیم شا» پرسی لە ژنی | لە من چاپوکتر تۆ کەس ئەبینی |
چالاکتر لە تۆم بە چاو نەدیوە | ناوی کەسێکم بەڵام بیستووە |
گەلێ شەجیعە ساحێب جەمالە | خەیلێ خرۆمەند زۆر بە کەمالە |
ناوی مەشهوورە: سەید قەلەندەر | جێگای بەرزنجە، لە نەسلی حەیدەر |
*** | |
بەم قسە خەیلێ «سەلیم» بوو غەمبار | جوابی ژنی دا لێی هاتە گوفتار |
وتی: سبەینێ بە مەودای خەنجەر | ئەبڕم لە بنا سەری قەلەندەر |
کە هێنام سەری قەلەندەر بۆ لات | جەسارەتی من مەعلوومی ئەدات |
ئەمری کرد سوپا تەواو خرۆشا | ئەسبابی جەنگی بە قۆشەن پۆشا |
*** | |
وەقتێ قەلەندەر خەبەری زانی | سەلیم چەند سوپا و لەشکەری هانی |
پۆشای بە باڵا هەر وەکوو حەیدەر | شمشێر و قەڵغان، پێکان و پێکەر |
ڕووی کردە سوپا و لەشکەری عەزیم | تا لە «سڵاوگە» گەیشت بە سەلیم |
دەستی دا شمشێر سەید قەلەندەر | بە قەسدی کوشتن کەوتە ناو لەشکەر |
سەلیم پەهلەوان دەستی دا کەمان | لە بۆ قەلەندەر خۆی کێشا مەیدان |
*** | |
چەند زەربەی سەختی دا لە قەلەندەر | بە زەڕبەی سەلیم نەیهێنا زەرەر |
دەستی دا خەنجەر قەلەندەر بە قار | هەر وکوو عەلی حەیدەری کەرار |
بە شیپی خەنجەر کە هەڵمەتی برد | سەری سەلیم شای لە تەن جیاکرد |
لەشکری سەلیم ڕووی کردە فیرار | بەعزێ بۆ زەڵێ قسمێ بۆ کۆسار |
قەڵای سروچک بە زەربەی هونەر | گیرا بە زۆریی بازووی قەلەندەر |
*** | |
تەواو لەشکروسوپای سەلیم شا | هەمووی تەسلیم بوون، سەراسەر گیرا |
سەری سەلیم شا، قەلەندەر دەردەم | لە بۆ تەماشا ناردی بۆ حەرەم |
حەرەمی سەری سەلیم شای بینی | گاهـ گاهـ ئەگریا، گاهـ پێئەکەنی |
ئەم وەسفەی عەجەب هاتە بەر نەزەر | ماجەرای پرسی سەید قەلەندەر |
وتی سەلیم شا لە ڕووی حەرەم دا | دوێ فەخری ئەکرد لافی لێئەدا |
*** | |
ئەیووت بە زۆری بازووی پڕ هونەر | ئەبڕم سەری سەید قەلەندەر |
فەخری کرد بۆیە وا کەسری هانی | لافی عەکس بوو، ئەیدا زوبانی |
لە پاش نەمانی حوکمی سەلیم شا | سەرا و ئەیوانم سەراسەر ڕووخا |
ئەمە چەند قەرنە ئەمن وێرانەم | سەرکز و شێواو دەستی زەمانەم |
حاڵم ئەمەیە بۆت ئەکەم بەیان | نەشریکە مەزڵووم بیکە بە ئیعلان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|