ڕۆژێک ئەبێ
Appearance
کوردستانێ کە یەک پارچە بورکان بێ ڕووبەڕووی دوژمن | دار و بەردی خوێناوی بێ بە هیی باو و باپیری تۆ و من |
شاخ و گرد و دەشتەکانی ڕەنگی خوێنیان بواردبێ | لە جیاتی بارانی سروشت خوێنی شەهیدیان خواردبێ |
کە لەڕێی سەربەستیی ئەوا ڕژێنراوە بێ سڵکردن | بێ ترس لە ژیان گیان و بێ ترسان لە وشەی مردن |
ڕەنگی سووری خوێنینی گەش دروشمی تۆڵەی کورد بێ | لە هەڵمەتیا بەرەو دوژمن نەترس، نەبەز چەشنی کورد بێ |
ڕۆژێک ئەبێ لەپڕ هەڵچێ ئەو لافاوی خوێنە سوورە | شەپۆل بدات، دوژمن دەرکات، هەرەس بێنێ بەو سنوورە |
. . . . . . . . . . | بە کوێراییی ئیمپریالیست ئاڵای ئازادی هەڵبکات |
چونکە گەلێ کە ژیانی هەر خەبات بێ قەت نامرێ | ئەبێ ڕۆژێک بێباکانە چارەنووسی خۆی وەرگرێ |
1959/11/16
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|