ڕۆژهەڵاتی نیشتمان
Appearance
ئەم نیشتمانە گوڵشەنە شیرین و ڕەنگینە | پێویستە، نرخی نییە و مایەیی ژینە |
باغی بەهەشتە بەگوڵزار و ئاوی کەوسەری | مێرگە لە پێچەوانەی ئەمە ئاسمانی شینە |
لالە و گوڵ و وەنەوشە و ڕەیحان و سونبولی | وەک زوڵفی خاوی وەوی چین لەسەر چینە |
یەزدان بڵندە، لە دووی ئەو پەرستشی | ئەم خاکی نیشتمانە لە بۆ لاوی کورد دینە |
بەزیندوویی بۆ ژین، بەمردوویی بۆ گۆڕ | پێویستە بۆ بەهیشکی بۆ ئێمە ئایینە |
گشت لاو و ساوەیی قۆچاغی پەسەندی گەل | کوشتە لە دەوری ئەم ڕەزە فەڕینە پەرژینە |
هاوتایی نرخی نیشتمانت ئەسیری نییە جیهان | پاساریی ئێمە لە جێیانی دیکە شاهینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|