ڕووباری سیروان بینای چاوانم
Appearance
ڕووباری سیروان، بینای چاوانم | ڕۆحم قوربانت، دەردت لە گیانم |
هاتوچۆ ئەکەی سەلامت کوانێ | یاخۆ تۆش ئەڵێیت مەست و حەیرانم |
دڵم پێت خۆشە خەڵقی وڵاتی | ئەحواڵیان چۆنە گەلی لاوانم |
تانوپۆ ڕەنگین، کیژی عێلی جاف | بۆم بەیان بکە حاڵی کوێستانم |
شاخی ڕەنگاوڕەنگ، خاکی پڕ ئاهەنگ | جەنگەڵی شێران، چۆنە مەیدانم |
سەرچاوەی ئاوات، هیممەتی پیاوت | کوردی بێ باوت ماوە بیزانم |
دەشتی پڕ گەوهەر، ئاوی وەک کەوسەر | نەشئەی نەشکاوە کۆی هەورامانم |
سیروان ئەحواڵی یار و ئەربابت | حەوادیساتی ناو کوردستانم |
بۆم بەیان بکە شێواوە حاڵم | تەسکینی بدە بە دەرد و ژانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|