چ خۆشە کە ڕوخساری جانان خودایا
Appearance
چ خۆشە کە ڕوخساری جانان خودایا | ببینم فیدا کەم دڵ و جان خودایا |
چ شیرینە خەسرەو بە چاوانی پڕ خەو | نەزەر کا لە ڕاڕەو، لە دەربان خودایا |
غەریب و گەدا بم غەریقی بەڵا بم | نەوا لەو جودا بم بە گریان خودایا |
برینداری تیرم، پەریشان زەمیرم | دەواکەی نەفیرم، بە ئیحسان خودایا |
لیباسێکی چاکە کە خورشیدی حوسنت | بە سابیر نیشان دەی زمستان خودایا |
کەتانی وجوودم بە بەدری جەماڵی | کە سووتا بسووتێ هەمیسان خودایا |
برینم بەسۆیە، پەناهم بە تۆیە | لە چاوی نەخۆشی فرۆشان خودایە |
کە یار هات لەسەر خۆی، منیش چووم لەسەر خۆم | چو شەبنەم بە خورشیدی تابان خودایا |
نەماوە سەبووریم، پەرێشانی دووریم | کەرەم کەی شیفایە، بە قورئان خودایا |
لە ناڵینی سابیر چ جایی حەکیمان | چ بوو وا جیهانی خرۆشان خودایا |
وتی دیم لە شەودا، شیفاکەم لە خەودا | نەکەی یاری سابیر پەشیمان خودایا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|