چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش
Appearance
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش | لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش |
پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت | نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش |
نیشانم دە، فیدات بم، جووتە خاڵت | لە ئەووەڵ نەردەوە چەن خۆشە دووشەش! |
ڕوخی زەحمەت مەدە زولفی مەحەک ڕەنگ! | چ موحتاجە بە تۆ ئەو سیمی بێغەش؟ |
فیدای زولف و برۆ و پێڵوو و مژۆڵت | کەمەندە هەم کەمان، هەم تیر و تەرکەش |
بە دوودی ئاهی من ڕەشپۆشە گەردوون | بە ڕووتا خاڵ و پەرچەم بوون موشەووەش |
حەسەن! شوکری خودا ئەوڕۆکە وەسڵە | نەجاتت بوو لە دەستی تالعی ڕەش |
بەڵێ، بەو شەرتە خۆشە وەسڵی دڵبەر | کە دەمدەم دەم لەنێو دەم، دەس لە باوەش |
کز و زیزی لە کەم مەیلی، «عەزیز»م | عەیامێکە عەوامی، تەبعی سەرکەش! |
هەتاکوو سارد و سڕ بوو مەیلی گەرمت | ئەدەم جینگڵ وەکوو ماری سەر ئاتەش |
لەسەر ڕوخساری زەردم ئەشکی خوێنین | هەتا کەی دێتە خوارێ؟ بەختەکەی ڕەش! |
سپای دووریت لە سێ لا دەوری داوم | بەسانی مەنگوڕ و پیران و مامەش |
وەرە جارێ، بە جارێ لا مەدە لێم | دەبێ وا بێ وەفای یارانی مەهوەش |
سەر و ماڵم دەکەم قوربانی ڕێگەت | بەران و جوانەگا و لۆک و کەڵی ڕەش |
بە کوردی شایەرێکی زێدەچاکم | لە شاباشی سەخای خۆت مەمکە بێبەش |
هەمیشە زیکر و فیکرم یادی تۆیە | لە شایی تۆیە خۆشم بوومە چاوەش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|