چەند ساڵ لەمەوبەر کە بابەگوڕگوڕ
Appearance
چەند ساڵ لەمەوبەر کە بابەگوڕگوڕ | ئەچوونە سەری بە نیازی کوڕ |
لە کورد و عەرەب تا لوڕ و کەڵوڕ | سەریان ئەبڕی بەرانی دووگ خڕ |
*** | |
هەر قەومێ ئەچوون بۆ لای دەستوبرد | زۆر بە ئیخلاسی تەوافیان ئەکرد |
سوجدەیان لە بەر خاکەکەی ئەبرد | لە تورک و عەرەب ئێران تا بە کورد |
*** | |
چیلکەیان ئەدا لە زەوی و خاکی | لێی پەیدا ئەبوو شوعلەی ڕووناکی |
بێ دەنگیان ئەکرد لەبەر دڵپاکی | عەلامەتێکە نیشانەی چاکی |
*** | |
خولاسە دایم سەروەت بنە کلوور | بۆیان ئەهێنان لە نزیک و دوور |
بە بەزم و شادی بە عەیش و سروور | وایان ئەزانی زاتێکە لە نوور |
*** | |
ئەیانلستەوە خاکی بە زبان | ئەپاڕانەوە وەک برسی بۆ نان |
دوعایان بۆ بکا لە قاپی ڕەحمان | کوڕیان بداتێ هەر وەک قارەمان |
*** | |
قەومی ئەوروپا وەختێ پێی زانی | بە عیلم و حیکمەت جەرگی دەرهانی |
ئێمە پێی ئەڵێین عیلمی شەیتانی | کردیان بە بەحرێ نەوەکوو کانی |
*** | |
ئێمە لەبەرچی بە زەحمەت ئەژین | مردووپەرەستین هەم زیندووکوژین |
بە ناهەق خوێنی یەکتر ئەمژین | یەکیەتی بۆ باخ ناکەین بە پەرژین |
*** | |
تا هەروا لەسەر ئەم ئەحواڵە بین | پاڵتاو فەرەنجی پۆتین کاڵە بین |
هەر خەریداری زرکە تاڵە بین | ----- ----- |
*** | |
یا خەو ئەبینین یا خەڵوە کێشین | یا بەعزێ سۆفی و بەعزێ دەروێشین |
یا بەبێ عەرەق بەعزێ سەرخۆشین | بێ بەنگ و تریاک و ڕوو بێهۆشین |
*** | |
موفتی بەڕاستی ئەگەر ئینسانی | لەم نەوعە فیکرە هەرچی ئەزانی |
بڵێ، مەترسە هەتا ئەتوانی | بیخەرە بازاڕ گەنجی نیهانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|