چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ
Appearance
چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ | بە تەنها ماڵە گلێنەی چاو بێ |
یوسف لە کاری خوادا ئاڵا بوو | هەر هێندەی خۆش بوو کە لە چاڵا بوو |
من ڕۆژی حەشرم بۆیە لا شەوە | کە دیسان تێکەڵ بە خەڵک ئەبمەوە |
ئەلەکتریکمان کەوتۆتە نۆرە | بۆیە ئەمەندە تالبی زۆرە |
بەری دوو برا بەربوونە هەرا | ئێستا دوو برا بوون بە دۆ بڕا |
تاعوون و وەبا پێکەوە هاتوون | هەر دوکیان لە دەست.... هەڵاتوون |
ئەوان بە جووتە بەڕێیان ئەکەن | بۆ سەر ئەوانەی سەرپێچی ئەکەن |
کەوابێ ئێمە لێیان ناترسین | برسیش بین دیسان بە ڕا و پرسین |
ئەو جووتە هەر چەند جووتە وەشێنن | چوارەی لای ئێمە ئەوان ئەشکێنن |
قسە هەزارە و دوانی بەکارە | وەبا بێ و با بێ مەرگ بۆ هەژارە |
خواستی خوا وایە پیاوی دەوڵەمەند | قەزای ئاسمانیش پێی ناخاتە بەند |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 894
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|