چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە
Appearance
شیوەنی مامی، «محەمەد بەگی فەتاح بەگ»
چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە | چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە |
عەشایر گشتی غەمگینە هەموو غەرقن لە ناو قوڕدا | بیلاد و مەملەکەت ماتەم چییە ئەم فتنە قوربانە |
لە سەد جێ دەنگی ناڵینە لە گشت لایێ سەدای شینە | زەمین خامۆش و غەمگینە سەما مەحزوون و فیغانە |
دەبینم شێوەیی مەحشەر لە ناو کوردانی بابانا | دڵی پڕ زۆخ و خوێناوە ئەوەی وا ئەهلی عیرفانە |
کە دیم ئەم فتنە حیرەت مام سوئالم کرد لە ئەربابێ | چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە |
وتی پێم بمرە ئاخر شەڕ محمد جافی مامت مرد | لە بەر مەرگی ئەوە ئەم عالەمە شێت و پەرێشانە |
لە پاش گریان و خوین ڕشتن، وتم تو خوا چ مانگێ ڕۆی | وتی پێنجی سەفەر ئانی و وداعی ئەو لە یارانە |
لە تەئریخی سوئالم کرد جەوابی بەم ڕەنگە دامۆ | ئومێدم وایە ئەجیایە کە چون جیێ ئەو لە ڕیزوانە |
١٣٥٣ی کۆچی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|