چیت کەمە ئەی لاوی کوردی
Appearance
نەخشەجێیێکی زەوی بێنە دە بنواڕە لەوی | تێ بگە گەل گەل چلۆن گردن لە چەن بستی زەوی |
دانیمارقە و ئەسوەج و هۆڵاندە وو ئسویچرە | خاکی بەلچیکش لەگەڵدا بێ دوو چەندانەی ئەوی |
کێڵگەی هۆڵاند و مارق و بەلچیکا وەک تۆ نییە | مەردمی زۆرن لە تەنگانەن لە جێیێکی نەوی |
ئەسوەج و نۆروەج وەکو تۆ بزن و مەڕ، جووتی نییە | خاکی دارستانە وەک تۆ، کاری پێکدێنێ بەوی |
شاخ و داخی ڕووت و سەردە جێگەیی ئسویچرە | کاری ساعەت کردنە چێشتچی گەڕۆکانی زەوی |
چیت کەمە ئەی لاوی کوردی، بۆ چی داماوی بڵێ | هەرچی مەردم هەیبێ، سەد هێندەت هەیە چاتر لەوی |
گەر نەجووڵێی ڕۆڵە، ڕووزەردی لە دیوانی خوا | بۆیە لێی شێوا ئەسیری کردەوەی ڕۆژ و شەوی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|