چۆلەکە ئەنوێ شەو لە کولانە
Appearance
چۆلەکە ئەنوێ شەو لە کولانە | هەمیشە ڕووی پێی لە ئاسمانە |
ئاسمان ڕووخا بیگێڕێتەوە | کە دەستیشی شکا بیگرێتەوە |
هەندێکیش دەڵێن نووکە بەردووخێ | لە ئاسمان گیر کەین سووکێ ئەڕووخێ |
منیش دەست ئەگرم بە کڵاومەوە | لە دووی بابردوو زۆر خولامەوە |
نەغمەی وەتەنمان پاپاغانییە | هەر بە زوبانە لە دڵدا نییە |
هەیە قازانجی هەر بۆ خۆی ئەوێ | ئەگەر بێ و جارێ بۆی ڕێ نەکەوێ |
ئەڵێ وێران بێ منیشی تیا بم | کە خۆم لێی نەخۆم بۆچ بە هیوا بم |
هی واشمان هەیە خۆی بە برسیەتی | هەڵدەکا و تەنها هەوڵی گەلیەتی |
هەڵدەستێ ڕێی چاک بدۆزێتەوە | ئیل لەبەر باران بگوێزێتەوە |
بە پەڵ بەرئەبنە سەروگوێلاکی | خراپەی ئەڵێن لە بریتی چاکی |
چاری ئەم دەردە خوێندەوارییە | ئەگینە نەزان دەردی کارییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 890
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|