چوومە بەسرە
Appearance
وەتەنی کوردەکانە پڕ نیعمەت | وەتەنە داک و بابی پڕ شەفقەت |
بۆ کەسێک تۆزێ کاسبی تیا کات | میوەیێ زۆر، نانی بێ میننەت |
ئەجنەبی کەی لەگەڵ کوڕی خەڵکی | ئەنوێنێ موحیبەت و ڕەئفەت!؟ |
چوومە بەسرە بە عەزمی سەیر و سەفا | کەوتمە گێژی میحنەت و زەحمەت |
پەلی گرتم لە بەسرە مەئموورێ | وتی جاسووسی، ئەی عەجەم هەیئەت! |
بردمی، کۆڵە خاکی پێ کێشام | ساڵەوەختێ بە سەد غەم و میحنەت |
تاکوو هاتن حەجاجی کوردی عێراق | حاجی و دین دروست و پاک تینەت |
بە نفووس و بە پووڵ و کۆمەک و قەول | هاتمە دەر لە بەندەکەی زەحمەت |
قانعا تۆبە بێ کە دەفعەیە تر | نەچمە مەککە لەبۆ حەج و تاعەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|