چوومە بنچینەی علوومی ڕەمل و جەفر و جەلجەلووت
Appearance
چوومە بنچینەی علوومی ڕەمل و جەفر و جەلجەلووت | تێگەیشتم زەڕڕەیێ نەفعیان نییە هەروەک سرووت |
ویفقی سێ سووچ و لەگەڵ چوارسووچ وپێنج سووچم کە دی | سووچەکانیان تێ گەیشتم، ئەی برا، لووت و بزووت |
چەند کەڕەت نووشتەی ڕەشیم نووسی چ سوودێکی نەبوو | جەلبی دڵدارم ئەکرد ئەمما ڕەقیب بۆ لام بزووت |
بۆ عەزیمەت خوێندنی جیننی لە وەختی نیوە شەو | مەستەکی و جاوی ئەسووتان دانە دانە و جووت بەجووت |
تەلتەهیش یا تەیرەهووج سێ چوار هەزارێکم ئەخوێند | فائیدی چی هیچ نەهات بۆ لام جنۆکەی ڕووت و قووت |
تازە وا بام دایەوە و بادانەوەش عەیبی نییە | شوێن کڵاوی سەخری جیننی ناکەوم وەک مایە پووت |
تۆ مەچۆرە لای قەشە و مالووم و مەلا، گەورە کچ | کردەوەی جوانت ئەبێتە واسیتەی تەعجیلی شووت |
ڕەمڵ و قاڵ نامە و مەلای دین تێکدەری ژن تەفرەدەر | دەستەڵاتم بێ بەجارێ ئەیخەمە ناو چاڵەقووت |
دار و بەردی شەخسەکانی کەس نەناس و بێ ئەساس | وا لەجێی خۆی تەخت ئەکەم ئەیکەم بەدەشتی جێگە جووت |
لەم پڕوپووچانە ڕزگارم بووە و جارێکی تر | دەست لە ئیشی توڕڕەهات ناکەم بە زاتی لایەمووت |
خۆزگە وەک من تێ گەییوم کوردەواریش وا ئەبوو | ئەم قڕوقێڵانە بۆ نانە بە تەحقیق و سوبووت |
1942/05/28
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|