چونکە بەدبەختی
Appearance
چونکە بەدبەختی بەشت ئەم دیوو ئەودیو کردنە | پیاوی بەدخوو دەربەدەر ڕۆژێکی سەدجا مردنە |
بۆ دواڕۆژت نەجووڵای داکو چشتێکت ببێ | مەکتەب و نامەی شەهادە، ڕۆڵە خۆسەرخستنە |
تەمەڵی و کەیف و گەڕان و چایخانان و قومار | خۆ پەرێشانکردن و ڕێگەی تورەقی بەستنە |
ئەم پەرێشانییەت کە ئیمڕۆ وا کەشەنگی کردووی | زادەی کاتی جوانیتان نەزانی و نووستنە |
بەسیەتی بیرێ بکە، ئەوجا لە حاڵت تێ بگە | دەست و بردێتی بجووڵێ، نۆرەی سەرکەوتنە |
چاوێ هەڵبێنە ببینە، هەرچی گیاندارێ هەیە | دەست و بردی ڕۆژییە، دنیا سەراسەرکردنە |
کردنە ئنجا لە پاشا خواردنە، سەرکەوتنە | کۆشش و کردە و بزووتن ڕێ بەهیوابردنە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|