چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج
Appearance
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج | ئێستە من مەشغووڵی جاوم، ناعیلاج |
تاجری بێ مایەم و هەردەم بە زۆر، | پێم دەکا هەی شاڵی شەش پێ ئیحتیاج |
موڵکی تەن بێ مەزرەعەی دڵ ماوەتۆ | تەرح و مونها بوو لە تەکلیف و خەراج |
کەی دەبێ جەمعیەتی خاتر لەبۆم؟ | تا وجوودم لۆکە بێت و غەم هەلاج |
سەیری ساز و مەیکەدە لەم عەسرەدا | بوو بە فەرزی عەینی و سوننەت بە باج |
زوڵمەتی جەهلە و نەما بەرقی «حیسام» | بێ بەها ما شەعشەعە و شەوقی سیراج |
بەختە ئەسبابی شکۆهـ و سەڵتەنەت | کەی بە تەختەی تەختی دارینە و بە تاج |
وا لە ترسی غەم لە ناری ڕەم دەکا | دەم بە دەم وەک سەیدی وەحشی ئیبتیهاج |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|