چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە
Appearance
چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە | کە گوێی لێبگرن وەکو کیمیایە |
تەوڕات وتوویە قانع بی تێری | زەبوور وتوویە بێدەنگ بی شێری |
ئینجیلیش ئەڵێ: تۆ دەرکەنار بە | لە دڵەخورپەی دنیا ڕزگار بە |
قورئان فەرموویە پشت بەخوا بەستە | ئەتخاتە ڕێی ڕاست ئەوسایە بەستە |
دوژمن بە چاکە ئاشت ئەبێتەوە | سەهۆڵ بە ئاوی گەرم ئەتوێتەوە |
کە لەگەڵ بەدا هەڵسی و دانیشی | وەک شەکر لە جێی تەڕ هەو دەکێشی |
ئەمەندە وێڵی بەرگ و خۆراکین | نازانین خۆمان خۆراکی خاکین |
کە وتیان مەکە شێتگیرتر دەبین | حەرام بەتامە بۆ شەیتان ئەژین |
شەیتان هەنگوینی لە دەممان هەڵسوو | بۆیە ئەم خەڵکە بەگژ یەکا چوو |
ئاردی ناو دڕک چۆنە وان ئێرە | فەرموو دوو دەستەی دۆست هەڵبژێرە |
پێکەوە ناڕۆین لە ڕێی ڕاستەوە | خوا ئەوە بگرێ شاری گواستەوە |
بناغەی ئێرە ساڵی دووسەدە | وا دەردەکەوێ خاکەکەی بەدە |
ئەگینە کە شار قەڵاچوالان بوو | دوانزە سوارەیان مەردی مەیدان بوو |
ئێستا کە مەیدان بە سەر گوێلاکە | هەر مڕەمڕە شەڕی سەر لاکە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 393
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|