چرووک لە دونیا خۆی قەمتەر ئەکا
Appearance
چرووک لە دونیا خۆی قەمتەر ئەکا | لەولایش حیسابی دەوڵەمەند ئەدا |
ڕاستی، بارێکە هەناسە ئەبڕێ | هەرچی هەڵیگرت شەڕی پێ ئەبڕێ |
گۆچان کە قەفی چەماوەتەوە | سەرچەوتە و، سەرچەوت ڕاست ئەکاتەوە |
نیکاح بەردێکە سەر «مەڵۆی» ئەنین | «حاجی یاتمەز»یش بە تەڵاق ئەڵێن |
جاران ئەیانگوت عەیب و شوورەیی | ئێستا ئەبێ دووی شوورەیی کەوی |
«ڕۆستەم» بۆ ئەمەی تیغی کول نەکا | دوو کەسی ئەگرت ئەیدا بە یەکا |
ئەوەی بە پارە و بە دەسەڵاتە | شەڕیشی وەک ڕێی بە قۆنتەراتە |
جاران ئیتالیا شەڕەگای ئەکرد | ئێستا گاجووتی «بنیتۆ»ی بار کرد |
هەندێ بە لفکەی زبر دەشۆرێن | هەندێ بە نەرمی لە بار دەگۆڕێن |
شەرت ئەوەتە تۆ میزاج بناسی | «تەنتریۆت» نەدەی لە جێی ڕۆن ماسی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 661
1942/03/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|