چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی
Appearance
چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی | بەد نەبێ قەدری چاکان نازانی |
باوەژن چەپۆک نەدا لە هەتیو | هەرگیز فێر نابێ ڕێی ئەمدیوەودیو |
موور تا نەیتاشی نابێ بە تەختە | بێ تەجرەبە، خام نابێ بە پوختە |
فەلەک بۆ پیاوی خودبین بە کینە | خۆت لە ئاوێنەی دێودا مەبینە |
سەرما نەما، مار ئەبووژێتەوە | بەڵام زوو سەری پان ئەبێتەوە |
چەند خۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ | لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ |
مۆریان ئەگرێتە بن باخەڵەوە | خوێنمان دەمژێ بە زاوەڵەوە |
شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە | دەستی بێگانە ماری پێ بگرە |
«وەزیر»ێک نەوەی دزی بەخێو کرد | ئاخری کوشتیشی و ماڵەکەیشی برد |
جوولەکە ئێستاش هامان ئەکوژن | دەست ئەڵمان کەون خوێنیان ئەمژن |
هەڵەکۆک لەگەڵ بەفرا ناکۆکە | ئاگر مەخەرە ئەنباری لۆکە |
کە ڕەگ سست ببێ و هێزی نەمێنێ | «لاپوورە» پاروو لە دەم ئەڕفێنێ |
خوا هەموو لایێ یەک خا و یەکدڵ بین | لە سایەی یەکدا وەکوو یەک بژین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|