چاوەکەم چاوم بە دائیم ئینتزاری تۆ دەکا
Appearance
چاوەکەم چاوم بە دائیم ئینتزاری تۆ دەکا | شەو بە یادی عاریزت یادی گوڵی شەوبۆ دەکا |
ڕاحەتی هەڵگرت لە عالەم وا لە مەهدی سینەکەم | تفلی دڵ بۆ دایەیی وسڵت وەها ڕۆ ڕۆ دەکا |
چونکە بۆی نەینا سەبا گەردێ لە ژێری نەعلەکەت | دڵ لەتاوا خاکی گشت عالەم بەسەر ڕووی خۆ دەکا |
قەترەیی لێوی نمەکبارت بنێرە ئەی تەبیب | وا کە زامی سینە بێ مەرهەم چ سفت و سۆ دەکا |
وادیی عیشقت ئەوەندە دوورە بە ڕۆژ تەی ناکرێ | پەیکی دڵ بۆیێ سکون نابێ بەتاو شەوڕۆ دەکا |
ئاوری عیشقت دەروونی وا سەراسەر گرتووم | دوودی ئاهم وا لەسەر چەرخی بەرین بۆسۆ دەکا |
جەیشی هیجرانت بە جارێ موڵکی جسمی گرتووم | بۆیێ سافی لەم زەمانە لەشکری غەم کۆ دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|