چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب
Appearance
چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب | بوربوت و نای و موغەننی و نوقڵ و بادەی مونتەخەب |
با بە وەسڵ و کەیف و شادی تێپەڕێنین ئەم شەوە | شەق بەرێ بمرێ لە داخانا ڕەقیبی سەگ نەسەب |
تو خوا جانا بە ڕەغمی موددەعی و بەدگۆ و حەسوود | بێ پەیاپەی مەی بنۆشین پیاڵە پڕ کەین لەب بە لەب |
چاو لەسەر چاو لێو لە سەر لێو دەم لە ناو دەم دابنێین | شاد و بێ غەم ڕابوێرین دڵ بە بێ ئێش و تەعەب |
بەزمی جەنتەت کەی دەگاتە ئەو سروور و شادییە | مینە بێ خۆف لەیلی تۆدا مەی بنۆشێ ڕۆژ و شەب |
دولبەرا عەهدە لە دووریت دڵ دەناڵێت وەک ڕەباب | سەیری کە جەرگم دەسووتێ هەڵ دەقرچێ وەک کەباب |
وێڵ و عەوداڵ، شێت و لێوە، سەرسەری تێم و ئەچم | وڕ، دەبەنگ سەرخۆش دەسوڕێمۆ بە بێ پیاڵە و شەراب |
یەک نیگای نازت کە ئاویشت دای لە بەندی جەرگەکەم | زامەکەی خوێناو ئەرێژێت هەر وەکوو سیروان و زاب |
گەر سوئالی زامی جێگەی تیری عیشوەی خۆت بکەی | لازمە کاتب بنێریت بێ قەڵەم ناکرێت حیساب |
چینی ئەگریجەت نەسیم بەخشی دەکا کاتێ لە ڕووت | هەر دەڵێی هەوری سیایە و دائەپۆشێ ئافتاب |
گوڵ بە دەم باوە کە ئەڕوا و تێت و ڕەنگی تێک ئەچێ | عەینی وەک ڕووی تۆیە وەختێ پێکەنی و لادەی نیقاب |
لەززەتی ماچی دەمی تۆ کەی ئەدەن لای مینە جاف | شەربەتی ئەسکەنجەبین و پرتقاڵ یا ئاو عیناب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|