چاوەکەم سەیری کە با خورشیدی حوسنت یەک نەفەس
Appearance
چاوەکەم سەیری کە با خورشیدی حوسنت یەک نەفەس | دەرکەوێ بۆ عاشقی ڕووت و فەقیری بێ هەوەس |
بۆ گوڵی گوڵزاری حوسنت بولبولی دڵ دائیمەن | موزتەریب حاڵ و نەخۆشە وەختە بشکێنێ قەفەس |
بۆ بریندارانی چاوت مەرهەمی لوتفت نییە | گەرچی وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس |
بۆ تەماشاکردنت جانا کە ڕۆحم هاتە لێو | ئەی سەنەم ڕۆژێ بفەرموو ئەم شەوی هیجرانە بەس |
تەرکی عەشقت ناکرێ تەفرەم مەدە بێهوودەیە | تا لە دونیادا شەکەر بێ دەوری ئەو دەگرێ مەگەس |
چاوەکەت غەزبانە فەرموو ڕۆحەکەم با پێت بڵێم | واز لە هەنگوین نایەنێ بێ حاسڵە پاسی مەگەس |
سابیری دەرمانی چاوت تۆزی ڕێگەی دولبەرە | جانفیداکارانە ڕۆژێ دامەنی بگرە بە دەس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|