Jump to content

چاوێ هەڵبێنە

From Wikisource
چاوێ هەڵبێنە (1955)
by مەزڵووم
303565چاوێ هەڵبێنە1955مەزڵووم
چاوێ هەڵبێنە ... گیانە بە عیشوە بەس خۆت بنوێنە
ئارام لە دڵی عاشق مەسێنە تۆ بی و جوانیت جەفا مەنوێنە
وەکوو عاشق چاوێ هەڵبێنە
بە چینی زوڵف و پەرچەمی زەردت بە ورشەو پرشەی گۆنای بێگەردت
بە لەهجەی خۆش و شیرینی فەردت هەر من موبتەلام بە داوی دەردت
سا بە نەزاکەت چاوێ هەڵبێنە
عاشقم سەبرم زۆر لا گرانە ڕاستە دڵداری پەنهانی جوانە
دڵدار شەرمن بێ زۆر بێ ویجدانە لە کوێ ڕووپۆشین پیشەی جوانانە؟
سەرپۆش فڕێدەو چاوێ هەڵبێنە
بۆ خۆت ئەزانی گرفتاری تۆم کردەوەی تۆیە زامانی بەسۆم
بۆ تۆ دێوانەو دیل و ڕەنجەڕۆم خۆشم نازانم ڕووەو کوێ برۆم
بۆ منی هەژار چاوێ هەڵبێنە
ئەزانم نەرم و نازک و تەڕی بە خشڵی جوانی پۆشتەو بەفڕی
ڕەنگینی دەڵێی گوڵە شەستپەڕی پێم ناڵێی بۆچی لێمان بە شەڕی
یا جوابێ بدە یان چاو هەڵبێنە
بۆ خۆم فامانم ئەبێ بە ئێشم ئەبێ بە نەشتەر دڵەی پڕ ئێشم
ئەبێ بە ئازار دەروونی ڕێشم هەتا کەی سەزاو ناسۆر بکێشم
بۆ دەوای دەردم چاوێ هەڵبێنە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).