چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل
Appearance
چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل | تیغی ئەبرۆت وا لە کاردا و لەنجەکەت مائیل |
خەندەکانت ئەمکوژێت و خاڵەکانت داومە | خەنجەر ئاسا موژگانت، زوڵفەکەت هائیل |
گوارەکانی بانی شان و پڵپڵەی بانی سەرت | سڵسڵەی گێسوی سیاهت وەک ئەژدیها حاسیل |
جەرگ و دڵ سووتاوی تۆیە، عەرعەری نازدارەکەم! | بۆ کوروزی دڵ لە عالەم بۆتە ئاگری نائیل |
گەە بە عیشوەو لارو لەنجە، گە نیازی نازەنین | گەە بە غەمزەو لارە پێچت، لە کن نیازت واسیڵ |
کوڵمی سوورت کوشتمی، ملوانکەکەت زنجیری پێم | جا بە تەحقیق بێ نجاتم یان هەروا دەبم زەلیل |
قاسیدی قەلبی حەزین تەبلیغی مەزڵووم ئەکا | میسلی فەرهاد لەشکری غەم، واعیەو شامیل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|