چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی ئەینەلمەفەڕ
Appearance
چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی أين المفر | جان و دڵ بێ فەڕ ئەبن وەک کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ |
خۆت ئەزانی بەندەیێکم بێگوناهـ و دەستەڵات | یانی چی چاو و برۆت دائیم لەگەڵ من دێنە شەڕ؟ |
تا بە نووری حوسنی تۆ ڕووناکە ئەرز و ئاسمان | هەر وەکوو تۆفان نەما فەرقی مەیانی بەحر و بەڕ |
تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە ئازارم مەدە | خەیر و شەڕ ئیفشا دەبێ، سووچم نییە میسقالە زەڕ |
من لە شمشێری برۆ و لێوگەزتنت باکم نییە | شێتی سوورەت هیچی تێناگا لە مەعنای نەفع و زەڕ |
ليس للانسان و الا ما سعىٰ سابیر وەرە | هیممەتێکە گەرچی بوویە کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|