چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە
Appearance
چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە | موژەت بە سەراحەت لە منی دا وەریگێڕام |
دوێنێ وتی ئەی خەستە سبەی دێمە عیادەت | هەی هەی کە چ بەزمێکە دەڵێی خوسرەو و دارام |
سەییاد بە سەد حیلە دەکەن سەیدی نەچیران | مەجمووعی بە یەک غەمزەیی ئەو چاوە دەبن ڕام |
بێ ڕەبتیی شیعرم سەبەبی گەندمی قەلبە | سوونی غەمی لێداوە بە بێ قووەت و بێ ڕام |
والشمسی قەسەم وەلقەمەری ڕوویی دلارام | ڕۆحم لە بەدەندا نییە بیللا لە دڵ ئارام |
ڕۆژێ کە لە توێی پەردەوە تیرێکی وەشان لەیل | لەو کاتەوە مەجنوون سیفەت و عاشق و شەیدام |
فەرموویە کە حازر بە شەوێ دێم و نەخۆشم | ڕاوەستە لە سەر هەیئەتی حوججاج لە ئیحڕام |
بیستوومە کە پرسیوییە لە ئەحواڵی نەخۆشیم | لەوساوە چ خۆشیمە دەڵێی شاهی بوخارام |
هەرچەندە کە پایانی نییە بادییەیی عەشق | مەدداحیی تۆ کافییە بۆ وەجهی ئیدارام |
لەم مەزرەعە سابیر نیەتی کیشتی عیبادەت | ئەمما بە دوعاگۆییی ئەم شافییە خێرام |
سابیر تۆ ئەگەر عاشقی ئازار و جەفای دۆست | وەربگرە بە شوکرانەوە هەروەک گوڵی ئیکرام |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|