Jump to content

چاوبرسی

From Wikisource
چاوبرسی (1950)
by پیرەمێرد
306252چاوبرسی1950پیرەمێرد
ڕۆژێک عارەبیکی جبوور ئەهاتەوە لە ڕێگەی دوور
گەیشتە لای قەسری شیرین لە مێرغوزارێکی شیرین
دابەزی قاوەڵتی ئەکرد هەگبەی لەسەر حوشتر داگرت
نان و هێلکە و گۆشتی تیا بوو کە ڕوانی کوڕێک پەیدا بوو
سڵاوی کرد لە لای دانیشت کابرا گرژ بوو لچی داهێشت
سەری شۆڕ کرد نانی ئەخوارد کوڕەش هەر پارووی ئەژمارد
عارەب پرسی: تۆ کوێندەریت؟ وا لە شەرم و حەیا بەریت
وتی: بێگانە نیم یارم ئەمساڵ لای ئێوە جووتیارم
ئەمجا وتی: أشلون الحال چۆنن چاکن ماڵ و مناڵ؟
کوڕە وتی: بە کەیفی تۆن شوکور هەموو بە ڕەنگوبۆن
وتی: «خمیّسی» کوڕم دەشت و کێو بۆ ئەو ئەبڕم
وتی: «الحمد لله» تەواوە پێگەیشتووە و بە شەرت پیاوە
وتی: دایکی چۆنە، ساغە وتی: چاکە و بەدەماغە
وتی: ماینێکی چاکم بوو وتی جوانوو ماینێکی بوو
وتی: تانجیە زەردم ماوە؟ وتی: هەمیشە لە ڕاوە
کابرا لە خۆشیانا وەک هار دەمی بۆ پاروو کرد بە چوار
تیکەی زلی بە یەکادا هیچ بەشی کوڕەی لێ نەدا
ئەوی لە بەری مایەوە نایە هەگبە و پێچایەوە
کوڕە ئێجگاری حەپەسا دڵی تێکەڵ هات لە برسا
لەو کاتەدا ئاسکێک ڕابوورد کابرای عارەب سەیری ئەکرد
کوڕ وتی: تف لەم دنیایە ئێستە تانجیە زەرد بمایە
نەیئەهێشت ئەم ئاسکە بڕوا عارەب پرسی: چی لێ قەوما؟
کوڕە وتی: ڕۆحی سپارد گۆشتی ماینەکەتی زۆر خوارد
وتی: ئەی ماینەکەم چی بوو؟ وتی: فێی لێ هات و شێت بوو
لەقەی لە کوڕەکەت دابوو کوڕە گیانی تیا نەمابوو
پۆلیس هاتن ماینیان کوشت خەبەری ڕاستیم نایە مشت
زاتەن ژنەکەت نەما بوو خانووی بە سەردا ڕووخا بوو
عارەب بە گریان بۆی دەرچوو نان و هێلکەی هەموو بیر چوو
کوڕە میراتی پێ بڕا ئەوەندەی خوارد هەتا پچڕا
ڕۆڵە ئامۆژگاریت وابێ وەختی نان، خەڵکت لە لا بێ
بە ڕووخۆشی بڵێ: فەرموون بەوە خەڵک لێت ئەبێ مەمنوون
چاویش مەبڕەرە نانی کەس ئەوی خوا داویە بیخۆ و بەس
سەیری بەخیل چی لێ قەوما بۆ کوڕەی چاوبرسیش نەما

1935


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).