Jump to content

چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە

From Wikisource
چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە (1950)
by پیرەمێرد
305690چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە1950پیرەمێرد
چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە پارێزی نەخۆش بە نان و ماستە
پیاوی بێ ڕۆژوو ئێوارەی لێهات کز دادەنیشێ پەشیمان و مات
ئاغا ئەمر ئەکا و خزمەتکار نایکا ڕوویەکی ئەوێ کە تەماشای کا
پیاو هیوادار بێ نەوەک ناهومێد چۆن ئەژیت ئەگەر هیوا ببڕێ لێت
هیوایە بەرگەی تەنگانە دەگرێ کە بێ هیوا بی بڕستت دەبڕێ
باوەڕت ببێ کە ئەم خودایە دوایی ڕۆژ ئەجر و جەزای لە لایە
زۆردار کە ئێستا لە خوا ناترسێ «مەڕنەمووکە»ی گۆڕ دێ و لێی ئەپرسێ
ئەوسایە هاوار پارەی بۆ ناکا ڕێگایشی نییە کە هەستێ و ڕاکا
لووتی لە بەردی ئەلحەد ئەکەوێ هەوای زۆرداری ئەوسا ئەنەوێ
جا ئەگەر ئینسان کردەوەی چاک بێ لەوێشا بێباک گۆڕی ڕووناک بێ
بەر عەفوو لیقای یەزدان ئەکەوێ جێگای بەهەشتە ئیتر چی ئەوێ؟

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 758


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).