پەیمانی سەعداباد
Appearance
دوژمنان لەم ڕۆژەدا فیکری چەپەڵیان خستە کار | کەوتە خۆ کۆنەپەرستی، بۆ قەڵاچۆی کوردەوار |
ڕێ بڕانە، کوردقڕانە، کێو و کەژ خوێناوییە | فیتنە وەک ئاگر ئەبارێ، بۆ گلانی شۆڕەسوار |
چەک لە شان بوو میللەتی کورد، بۆیە دوژمن کەوتە خۆ | کەوتە جرت و فرت و پەیمان بەستنێکی نالەبار |
شاری سەعدابادی بەدفەڕ بوو بە مۆڵگەی دوژمنان | کوندەبوو، شمقاڕەکوێر و کەمتیاری لانزار |
سێ بە سێ کۆ بوونەوە، وا ئەنجومەن ڕازایەوە | بۆ قڕانی میللەتی کورد مۆر کرا عەهد و قەرار |
پاڵەپەستۆی مەینەتە ئەمڕۆ بە سەر کوردا گلا | نیشتمانی کوردی کردە جێگەڕاو و کارزار |
عەهدی سەعدابادی شووم و حوکمی پۆلیسی ڕزیو | مەزبەحەی خوێن ڕشتنی بۆ کوردستان هێنایە کار |
میللەتی کورد چەندەها پیلانی وای نا گۆڕەوە | چاوی ناترسێ لە نێزە و های و هووتی بێ شومار |
ئەنقەرە و تاران و بەغدا مەنبەعی زوڵم و ستەم | قوڕ بە سەرتان، میللەتی کوردە ئەتانکا یەختەسار |
هێزی میللەت شۆڕشێکی حەق ڕەوا دێنێتە ڕوو | تۆڵە وەرئەگرێ لە سەعدابادی لانەی گورگەهار |
قوڕ بپێوێ دوژمنی سێ قۆڵی بۆ دواڕۆژی خۆی | تەخت و تاراجی دەرێنێ، لاوی کوردی هۆشیار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|