پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی (1950)
by پیرەمێرد
305408پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی1950پیرەمێرد
پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی کە وا ئاسەف دێ بۆ سلێمانی
لە هەموو لاوە خەڵک کۆ بوونەوە بۆ مەراسیمی بەپیرچوونەوە
دار لە باز جارێ کامی دێتەدی خوا ڕەوای بینێ شابازیشمان دی
ئەم جارە قەدری ئەم شارەم زانی هێندە میوانی عەزیزی هانی
ئەم میوانانە دیارییان دیار بێ ئەشێ ئەم شارە تالعی یار بێ
بەڵام کە خۆمان داری بێ بەر بین کەوا کۆلەکەی تاقی زەفەر بین
ئەڵێن دەشتی ڕەی جێی حەوت لەشکر بوو تەختی سلێمان بە شەڕەفتر بوو
ئەوێ جێی شەڕ بوو ئێرە جێی دەعوەت ئەوێ جێی زەحمەت ئێرە جێی ڕەحمەت
سا چی بکەم بەختی من شۆرەزارە بارانیشی بێ هەر خەس و خارە
وەزیری بەغدا یارەی پەسەند کرد هات کانی دڕکەی سکانی هەڵگرد
ئێمەیش هەر کەسێ بەخت ڕێکەوێ بۆی ئەبێتە دزی گا و گوێرەکەی خۆی
هیچ کەسێ نەفعی عوموومی ناوێ بۆیە دەخنکێین بۆ کاسە ئاوێ
هەرچیش دەبینی دەڵێ: زەعیمم لەم ناوە ناوە هەر من هەتیمم

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 496

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse