Jump to content

پەندی پەخشان

From Wikisource
پەندی پەخشان (1950)
by پیرەمێرد
306185پەندی پەخشان1950پیرەمێرد

لە شەڕی جیهانی دووهەمدا ژاپونەکان لە ناکاو چوونە کۆڕی شەڕەوە دژی بەرەی سوێندخواران و هاوکاریی نازیەکانی ئەڵمان و فاشستیەکانی ئیتالیایان کردووە. پیرەمێرد لە مارتی ساڵی ١٩٤٢دا بەو بۆنەیەوە ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی وتووە:

زستانی ئەمساڵ ئێجگار سەخت و سارد و سۆڵە پیرێژن و پیرەمێردی کرد بە گڵۆڵە
کەوتینە سووتاندنی گوێسوانە و کەمۆڵە سەراپای جیهان ئەبریقێتەوە سەهۆڵە
چاڵە بەفرەکان هەر لە خۆوە پڕ بوونەوە چلوورە بەسەر گوێسوانەدا شۆڕ بوونەوە
ئێمە زۆرتر لە بورجی پیرێژن ئەترسین ئەویش هات و تێپەڕی کرد ڕۆی و خەلەستین
خۆشی خۆشیمان بوو دەمانوت کە بەهارە ئیتر دەمی بۆس و کەناری جۆیبارە
کەچی فەلەک لە ناکاو لێمان بەقینا چوو ئاوات و خۆشی بەهارمان ئاڵوزکا و تێک چوو
چڵکە هەورێک لەو پەڕی شەرقەوە پەیدا بوو برووسکەی دا یاجوج و ماجوج بە یەکدا چوو
سەنغافۆرەی سووتان هەموو جاوەی هەڵقرچان بەڵام زۆری پێ نەچوو زرمەیان لێ هەڵسان
هەوریان پارچەپارچە کرد و ترسیان لە ناو برد هەموو یاجوج و ماجوجیان تەفروتوونا کرد
ئێمەش لە شوێن خۆمان وەکوو بەرزەکی بانان ڕزگارمان بوو وەک نە بامان دیبێ و نە باران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).