پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ
Appearance
پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ | وەکوو حۆلی بیابانم وڕ و گێژ |
عیلاجم ناکرێ دەردم گرانە | بە قورئان و حەکیمان و بە ڕاوێژ |
ئەزانی باعیسی شەوتاو و لەرزم | بە تاتای زولف و چاوانی گەلاوێژ |
هەتا ئومێدی مانم بوو نەهاتی | کە مردم بێرە سەر قەبران و بمنێژ |
بە بەرزی قامەتی کووتاهە دەستم | بە ڕاستی سەروی قەددی تالیعم لێژ |
نەمامی قەددی تۆ با سەوز و تەڕ بێ | لە کانی چاوی من پاراوە بینێژ |
بپرسە سابیری چۆنە لە دووریت | پەرێشانە میسالی بەرخی لامێژ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|