پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم
Appearance
پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم | وا لەشم فەوتان و ئینجا لێوە بووم |
چوومە ئەستەنبووڵ لە ساڵی بیست و هەشت | پیری پیران دەرسی دام و تێوە بووم |
عیشقی نیشتمان و گەلم وا کەوتە سەر | شێت و شەیدایی گەیینە هێوە بووم |
باو و باپیر هیچ نەجووڵان بۆ وەتەن | بۆیە من ئەمڕۆ لە جێو و ڕێوە بووم |
گەر بپرسی بۆ چی وسکت بوون دەڵێن | چاخێ من ئەم باسمە کرد من گەورە بووم |
گەر نەجووڵێم ساوەلەعنم لێ دەکەن | شکڵمش پێش چاویان وەک دێوە بووم |
تووشی دەردە پیاوی دەوری ئینقیلاب | بۆیە وەک سووتاوەکانی خێوە بووم |
هەر دەبێ بۆ گەل بکۆشی ڕۆژ و شەو | ئەی ئەسیری سەد بڵێی من پێوە بووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|