Jump to content

پێنج خشتەکی لەسەر شێعری مفتی پێنجوێنی

From Wikisource
پێنج خشتەکی لەسەر شێعری مفتی پێنجوێنی (1953)
by قانع
307204پێنج خشتەکی لەسەر شێعری مفتی پێنجوێنی1953قانع
مەعلوومە لە لا ئەو کەسە وا ئەهلی حەیا بێ گەر پیرە وەگەر گەنجە وەگەر شاهـ و گەدا بێ
نابێ سەری بەرزی بە منەت کۆم و پەسا بێ قانع دەسی من داوێتی تۆ تاوەکوو مابێ
عەمرت لە حەیاتا عەمەلت سەنعەتی چابێ
کێ بێ لە جیهان ڕشتەیی نامووسی بەجێ بێ؟ چاوی لەدەسی پیرەژنی بێکەسی دێ بێ
ئومێدی دڵی سەر قەڵەمەی پوورە خەجێ بێ نانێ کە بەگەڕ دەس بکەوێ گوی سەگی تێ بێ
سەگ لێت بوەڕێ و پیرەژنیش دەم بە دوعا بێ
هەرکەس لە جیهان خاوەنی خولقێکی شەریفە یاخود کوڕی مەیدان و هونەرمەند و حەریفە
گوێ ڕاگرێ بۆ نەشئەیی ئەم شێعرە زەریفە مەشهوورە حەیا قەترەیەکی شۆخ و لەتیفە
هەر کەس کە گەڕا لازمە ئەو قەترە تکابێ
باوەڕ مەکە هەرگیز بە مەقامات و بە عیشقی بۆ جەلبی قلووبە کەرەم و ڕەئفەت و ڕفقی
ڕۆژێ دووهەزار تۆبە بکا زاهرە فسقی مەهتووکە لە لا من بە شەڕی باعیسی ڕزقی
کەشکۆڵ و دەف و مێزەر و مەشاک و عەبا بێ
سا بێ لە بنا گویێ مەبڕە سەر زلی مل پان دۆڕانە بڕۆ بێ هونەر و واعیزی ماڵان
گەر باوەڕم پێ ناکەی بە سی جزمەیی قورئان ئەم سەنعەتە مەکر و هەلە بۆ کەس نییە قوربان
بۆ ئەو کەسەیە وا بە درۆ پیاوی خوابێ
تۆزاوی و ئارداوی ئەڵێی بەردە لە ئاشا سک شۆڕە وەکوو هۆڕی کە خزابێ لە ماشا
سەد چاکەی لەگەڵ کەی کەچی بەدگۆیە لە پاشا باپیرەی منیش خەلقەتی گەر وا بووە حاشا
تا ڕۆژی ئەزەل نامەوێ لەو جەددە ئەبا بێ
مەیتی بکەوێ دێنە سەری یەک یەک و کۆ کۆ بۆ گرتنی میراس هەموو گریە و ڕۆ ڕۆ
قانع بەسە ئەم باسی «بەڕووی پیسی بە» بۆ سۆ مفتی کەوەها بێ ئەدەبە مەنعی نەکەی تۆ
پەردەی دڵەکەی ڕەنگە لەسەد لاوە دڕا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).