پێم بڵێ تا کەی لە دووریت دڵ بە ئێش و خەستە بم
Appearance
پێم بڵێ تا کەی لە دووریت دڵ بە ئێش و خەستە بم | چاو بە خوێن و سینە ڕێش و وا بریندار جەستە بم |
تاکوو کەی جەرگم بریندار بێ بە شین و ناڵەوە | هەر لەسەر تاکوو قەدەم من زەهری ماران گەستە بم |
چاوەکەم تۆ بی و خوا وەک قاتڵان تا کەی ئەمن | بەو شکەنجەی پەرچەمی خاوت ئەبێ پا بەستە بم |
تۆ بڵێی خوا لێت قبووڵ کا ئەم هەموو جەور و جەفا | خوڕەم و دڵخۆش ڕەقیب و من زەدەی ئەو شەستە بم |
سا تەرەححوم کە بە حاڵم تو جوانیت دولبەرا | با بە وەسڵی قامەتت ساتێ لە دەس غەم ڕەستە بم |
بۆچ ڕەقیب وەک سەگ نەناڵێ کەعبە کەچ نابێ ئەگەر | دەفعەیێکیش من لە سایەی پەرچەمی پڕ دەستە بم |
کەیف و شەوقی شەهریاری چۆن ئەبێ بەو عوشرەتە | جورعە نۆشی شەهدی ماچی ڕوومەتی بەرجەستە بم |
چی ئەبێ گەر مەرحەمەت کەی دولبەرا ماچێ بە من | مینە ئاسا با زەمانێ من بە تۆ پەیوەستە بم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|