پێخوازی چاخی
Appearance
گەر ئەدیبی، ئارەزووی سەرکەوتنی کوردت هەیە | تەرکی بێژی عیشقبازی کە، ئەگەر بیرت هەیە |
بێژی تەئریخی بڵێ بۆ ئاگەداریی میللەتت | پەیڕەوی زانین و کرداری بە، گەر هۆشت هەیە |
ناوی (هۆمەر) چەند هەزار ساڵە لە یۆنان هەر هەیە | بێژی تەئریخیی دەگوت، وەک ئەوبە گەر زەوقت هەیە |
گوفتی بەد ئەخلاقی و ناوی ئەدیبی چۆن ئەبێ | تەرکی گوفتی چاو و خاڵ و خەتکە، و یجدانت هەیە |
تەرکی کوردی و نەزمی تورکی و فارسی چۆن مروەتە؟ | خۆت بەمە بێفەڕ ئەکەی بنواڕە گەر بیرت هەیە |
خاوەنی بڕوای پاکی و، ئەهلی ئینسافی ئەگەر | نابێ مەنعی کەی لە خزمت، هەرچی سەرمایەت هەیە |
خۆت فیدای ڕێی میللەتت کەی، گەرچی گیانت دەرئەچێ | شوورەتت باقی دەبێ، تاخاکی سەر گۆڕت هەیە |
بیست ملیۆن کوردی لەو ڕۆژی چلۆن بێ خاوەنە | بۆ حەقیقەتیان بەرە، گەر توانا و زانینت هەیە |
چەن عەتیقەی پێشی کلدانی لەجێی تۆ کەوتووە | خۆ نەزانی تاکو کەی؟ ئینسانی تۆش مەغزت هەیە |
چاوەنۆڕە گیانیان بێ شوبهە بۆ ڕزگاریی تۆ | شەهـ سەلاحەددین و حاجی، چەند کەریم خانت هەیە |
خوارە ئەو پیاوە، کە هەر تەدبیری نانی خۆی ئەکا | بۆ ژیانی میللەتت بێ، هەرچی کردارت هەیە |
پەت بەمل گەر بچیە سەر کورسی لە ڕێگەی میللەتت | شاهی سەر تەختی، خەزینە و گەنج و سامانت هەیە |
گەر بشێلی ئەی ئەسیری فەوجی کوردی کوڕی تۆ | وا مەزانە گۆڕە جێگەت، باغی عەدنانت هەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|