پیر میکایل
Appearance
١ | |
کەسی دیدەختە بە ئاوات جێگەی ئەگۆڕێ لە زەوی | بەفەڕی جێگەیەتی باشی و هەڵکەوتی ئەوی |
بێنە چەک زەنجی چییە تۆش کە سپی و شۆخی لەوی | بگەڕێ داکو هەوارگەی بەفەرت بۆ دەسدا |
دابمەزرێ لەوێ دا هەڵبکەوێ پیاوی گەلت | گەر ئاواتت هەیە بۆ بەرز و بڵندبوونی گەلت |
تێگەیشتوو بوو سلێمانییە ڕێی بار و ڕەوی | |
٢ | |
فە لە ئاسمانەوە دێت وا دەڕژێتە گۆیژە | بەدیوی شارەزوورا دانەوێڵە و ئاوێژە |
بەدیوی شارە بازاڕ باغی بڵندیو لێژە | بۆ سلێمانی فەنە و هۆشی سەرەو زانستی |
شادی و دڵگەشی و خۆشی و میهمان نەوازی | شۆخی و مەردی و بێباکی و سەر ئەفرازی |
وا لە داخی فەڕی گۆیژە کەژی ئەلبورز گێژە | |
٣ | |
تێبگە پیاوگەلی چەند گەورە وو زانا وو ئەدیب | ئەلەوێ پێگەییوە حاکم و سەرکردەیی تیپ |
شێخ و سەرداری تەریقەت، هەرە وەستایی عەجیب | دەبدەبەی شاهی بەبە و قودسییەتی مەولانا |
عیلم و فەزڵی و، قووەیی شیعرییەیی شێخ مەعروف | هەردوو عیلمی لە کەمالا بووە شێخ کاک ئەحمەد |
خاریقولعادەی ئەڵێن حەیرەت ئەدا کاری غەریب | |
٤ | |
شاعیرانی بژمێرم هەموو نابن کۆتە | نالی هاوشانە لەگەڵ شاعیری ئەڵمان جۆتە |
بەگڕن کوردی و سالم وەکو گیرپە بۆتە | شیعری مەحوی تەڕ و شیرین و بەسۆز و چاکە |
بەهەزاران لە هەزار جێگە دیاری و پەیدا | شاعیرێ خەڵکی سلێمانی بووە و ئێستە هەیە |
ئەمە شیرازیی گەلی کوردە لەگەڵ ئەو جووتە | |
٥ | |
لە هەموو جێگە پیاوێ سەری بەرزە و دیارە | لە هەموو کۆمەڵێدا لاوێ کڵاوی لارە |
لە هەموو مەسئەلە زانایێ ئەوی هۆشیارە | لە هەموو دەوڵەتی شەرق پیاوی ئەوی بۆتە وەزیر |
لە هەموو لەشکەرێ سەرکردە و سالار و ئەمیر | کردەیی کاری چەکی ماتنی وەستا حوسکە |
دەری خست کردەی ئەوێ دەستە گوڵی بازاڕە | |
٦ | |
ئامەدی دەشت و چیای دەوێ لە ئەندازە بەدەر | هەیە شارێکی تری وەک ئەمەبێ وا پڕ فەڕ |
هەیە خۆشتر بێ وەلێ ئامەدی زۆر زۆر کەمتر | لە هەموو کاتێ ئەوێ هەر وەکو جەژنەی شاران |
لە هەموو فەسڵێ لەوێ جونبوش و بەزم و سەیران | ئەسەڵ ئەم خەرجییە بەو جۆرە لەوێ هەر هاتە |
دەس بڵاوی نەبێ نیشتەی دەبنە ڕۆکەفلەر | |
٧ | |
بیست و نۆ ساڵێ، لەمەو پێش لەشەوێ کاتی سەحەر | تێپەڕم کرد لە سەیوان، هەدەفم بوو عیلم و هونەر |
چوومە زیریوە لەلای پیر میکایل بۆ فەڕ | بەدڵ ئامادەیی فەیزی کە ئەلەو پیرە ببی |
کە فریشتەی وەحیی شیعرم بۆ هات | لەم دەمە چۆنم ئەزانی ئەلەوێ وام لێهات |
بە سلێمانی ئەسیری لەوەوە منت بەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|