پیری کردم دەرد و زامی عەشقی جانان ئەی دەریغ
Appearance
پیری کردم دەرد و زامی عەشقی جانان ئەی دەریغ | تووشی من بوو داستانی پیری کەنعان ئەی دەریغ |
مەحرەمێ دەست ناکەوێ شەرحی غەمی دڵ بالتمام | پێی بڵێم بەڵکوو دەواکا دەردی هیجران، ئەی دەریغ |
بولبول و گوڵ، شەمع و پەروانە هەموویان پێکەوەن | من وەکوو یووسف بەتەنها حەپسی زیندان ئەی دەریغ |
دڵ بەدووتا هات و چاودێری کە یا بینێرەوە | با نەفەوتێ میحنەتی کێشاوە بۆمان ئەی دەریغ |
داد و فەریادم لەلای ئەو شۆخە تەئسیری نییە | گەرچی فرمێسکم جیهانی کردە تۆفان ئەی دەریغ |
تابەکەی قوربان بناڵێنم لەناو بەیتولحەزەن؟ | بۆنی جامەی تۆ نەهات بۆ نووری چاوان ئەی دەریغ |
مەحرەمێ دەس ناکەوێ ئازاری دەردی پێ بڵێم | ڕۆژ و شەو یار و حەکیمم بۆتە گریان ئەی دەریغ |
ئەم هەموو گریانە یا ڕەب بۆ چی تەئسیری نەکرد | شیوەنم مانەندی تۆفان خەڵکی شێوان ئەی دەریغ |
سابیری لا تقنطوا موژدەی تەواوی دا بە تۆ | حەیفە قەلبت موتمەئین نابێ بە قورئان ئەی دەریغ! |
بووعەلی سینا لە سۆز و ئاهی سینەم عاجزە | لەم برینی بێ دەوا حەیرانە لوقمان ئەی دەریغ |
تیببی جالینووس و لوقمان و ئەرەستوو موشکیلە | تێبگەن لەم عیللەتە یا خود لە دەرمان ئەی دەریغ |
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تاقەتم چووبوو نەهات | بەڵکوو بێنە قالبی مردوو دڵ و جان ئەی دەریغ |
سابیری هەر چاوەڕێی جەژنی ویسالی دولبەرە | کاشکێ ڕۆژێ دەبوومە قۆچی قوربان ئەی دەریغ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|